لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەسندکرا. بەپێی زانیارییەکانی بوار، بەپێی ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەسندکرا، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە خەرجکردنی موچەی مانگی ١٢ی فەرمانبەرانی هەرێم و تەواوکاری موچەی مانگی ١١ی فەرمانبەران و بری ٤٣٠ ملیار دیناریش گواستنەوەی بۆ دەکرێت تا هەرێم بتوانێ موچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ دابەش بکات.