گرنگ

یەکگرتوو مەرجێک دادەنێن بۆ بەشداریکردنی ئەبوکر کاروانی و ئەبوبەکر هەڵەدنی لە کۆنگرە

2024-12-24

 

سەرکردایەتی یەکگرتوو بڕیاری بەشداری نەکردنی شەش ئەندامی لە کۆنگرە هەڵوەشاندەوەو بە مەرجی داوای لێبوردن کردن ئەو کەسانە بەشداریان پێدەکرێت لە کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامی. بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی یەکگرتوو پێداچوونەوە بەبڕیاری بەشداری نەکردنی هەر یەک لە ئەبوبەکر کاروانی و ئەبوبەکر هەڵەدنی و مەولود باوامرادو عەلی محەمەد کراو بڕیار درا ئەم بڕیارە ڕابگیرێت. سەرکردایەتی یەکگرتوو دەسەڵاتی بەشداری پێکردنی ئەو ئەندامانەی لە کۆنگرەی یەکگرتوو گەڕاندەوە بۆ لیژنەی باڵای کۆنگرەی نۆیەمی ئەو حیزبە و ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەو کەسانە لێدوانیان لە دژی یەکگرتوو داوە و پێویستە لەبەرامبەر ئەو لێدوانانە داوای لێبوردن بکەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color