گرنگ

بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەكانیانەوە پیشمەرگەی لیواهاوبەشەكان خۆپیشاندان دەكەن

2024-12-25

 

بوار، تایبەت پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لە هێزەكانی پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیان گردبوونەتەوە و ڕێگای سەرەكی نێوان چەمچەماڵ كەركووكیان داخستووە. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لە هێزەكانی پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكان لە سنووری چەمچەماڵ بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیان گردبوونەوە و بەوهۆیشەوە ڕێگای سەرەكی نێوان چەمچەماڵ و كەركووكیان داخستووە. بەوتەی ئەو پێشمەرگانە گردبوونەوەكەیان بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیانەوەیە كە لە دۆخێكی خراپدان و داوادەكەن لە كاتی خۆیدا مانگانە مووچەكانمان پێ بدرێت. ئەوەش لەكاتێكدا كە تا ئێستا چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ئەمساڵ نادیارە و تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی دیار نییە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color