ئەبوبەکر هەڵەدنی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی کە بەشداری کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو ناکات. دەقی نوسینەکەی ئەبوبەکر هەڵەدنی: سەبارەت بە هەڵوێستمان لە ڕوانگەی دوایەمین کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکگرتوو: ١/بەشداری کۆنگرەی نۆیەم ناکەم. ٢/ڕێکخستنە سەربڵندەکانی یەکگرتوو بەدرێژایی سی وپێنج ساڵ لێیان دانەبڕاوم و کۆی خزمەتی ئەو ماوە دورو درێژەی وێستگە جۆراو جۆرەکانی خەبات چاکەکەی بۆفەزڵی خودا و پشتیوانی ونزای خێری ئەو ئازیزانەم دەگەڕێنمەوەو بۆهەمیشەش خۆم بەقەرزارو خۆڵی ژێر پێکانیان دەزانم وسەرچاوەی وزەو تینمن وپشتی ئێمەو داری ئەوان و داوای گەردن ئازادیان لێدەکەم لەهەر ڕەفتارو گوفتارێکم کەبوبێتە مایەی نیگەرانکردنیان لەم سی وپێنج ساڵەدا. ٣/سوپاسی سەرجەم ئەو ئازیزان وخۆشەویستانەی کە لەم ماوەیەدا کاتی خۆیان بەئێمە بەخشی وپشتیوانیان دەربڕی بەرامبەر ئەو ڕێکارە ناپەیڕەویانەی بەرامبەرمان گیرایە بەر. ٤/هەروەک بێبەری بونی خۆم لەهەر تۆمەت وناوزڕاندنێک ڕادەگەیەنم لەپاڵ هاوسۆزی بۆ ئێمە بەرامبەر یەکگرتوو و سەرکردەکانی وتراوە چ لە ڕابردوو یان لەداهاتوو بوترێ،،زمانی زبر و ڕق وکینە و گرێی ئایدۆلۆژی وبەناوکەوتن بەپێوەری شەلم کوێرم کەس ناپارێزم بەڵگەی کەم تفاقی و مایە پوچی خاوەنەکەیەتی. ٥/هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم کەبەش بەحاڵی خۆم ڕەنجی فەرهادم بۆدا شانبەشانی دەیان هەزار تێکۆشەری ماندونەناس ولێی پەشیمان نیم وشانازیشی پێوە دەکەم و خەون وئامانجمان بۆ گەشەکردنی و بەرجەستە کردنی دروشمەکانی ئازادی و برایەتی و دادپەروەری بوو. بۆهەمیشە کوردستان گەشاوە و کوردستانیانیش سەربڵند و ئیسلامخوازان و ئیسڵاخخوازانیش شکۆمەند.