گرنگ

سۆران عومەر: هەرێم بە نوسراوی فەڕمی بەغدای ئاگادارکردووەتەوە کە داهاتی دوو مانگی ٩٠٥ ملیارە

2024-12-26

 

سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە لاپەڕەی خۆی نوسیویەتی: هەرێم بونوسراوی فەرمی ژمارە (٣٠٧٥) لە ٢٨/٣/٢٠٢٤ کەناردویەتی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نوسیویەتی داهاتی ناوخۆی هەرێم جگە لە نەوت، لە ١/١/٢٠٢٤ تاکو ٢٨/٢/٢٠٢٤ واتە دوو مانگ بریتیە لە (٩٠٥) ملیارو (٢٤٦) ملیۆن دینار! واتە مانگانە داهاتی ناوخۆی هەرێم ئەوەی کە دەمێنێتەوە پاش بردنی لەلایەن هەردوو حزبی دەسەڵات (٤٥٢) ملیار دینارە! واتە بەداهاتی ناوخۆی دوو مانگ دەتوانن موچەیەکی تەواوی هەرێم بدەن بەڵام ئامادەنین یەک دیناری داهاتی ناوخۆ و نەوت بخەنە سەر موچەی خەڵک!

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color