گرنگ

مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی داخرا

2024-12-26

 
دواجار کێشەی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی داخرا و شوێنەکەیان بۆ نزیک بازگەی سلێمانی، عەربەت گواسترایەوە. بەپێی زانیارییەکانی بوار، ماوەی نزیکەی مانگێکە سەرجەم شوێنەکانی فرۆشتنی ئاژەڵ لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی رووخێنران و دەروازەی مەیدانەش بەربەست کراوە تا هیچ کەسێک نەتوانێت مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی تێدا بکات. هەر بەپێی زانیارییەکان، خاوەن شوێنەکانی مەیدانی ئاژەڵان بەڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی شوێنەکەیان چۆڵکردووە. مەیدانی ئاژەڵانی ئێستای سلێمانی نزیکەی ٢٥ ساڵە لەو شوێنەدایە کە دەکەوێتە سەر ڕێگای سلێمانی ـ عەربەت.
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color