باسم عەواد وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند ”ئەمڕۆ شاندێکی هەواڵگری و ئەمنی عێراق بەسەرۆکایەتی حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریای کردووە و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کەسی یەکەمی تەحـ.ـریر شـ.ـام کۆبونەتەوە”. شاندەکە لەگەڵ ئەحمەد شەرع و بەرپرسانی ئیدارەی نوێی سووریا تاوتوێی دۆخی سوریا و پاراستنی ئاسایشی سنوری هاوبەشی نێوان عێراق و سووریا دەکەن. سەردانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق دەبێتە سەردانی یەکەم بەرپرسی عێراق بۆ سوریا و دەبێتە یەکەم مامەڵەی فەڕمی و دانپێدانان بە حکومەتی نوێی کاتی سوریادا.