گرنگ

د. فوئاد مەعسوم: نەوشیروان مستەفا لە دامەزراندنی یەکێتی لە دیمەشق بەشدار نەبووە

2024-12-26

 

فوئاد مەعسوم، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی و سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق، بیرەوەرییەکانی خۆی بڵاو کردەوە کە پێکهاتووە لە دوو بەرگ و لە باسی دامەزراندنی یەکێتی زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات. فوئاد مەعسووم ئاشکرای کردووە دامەزرێنەرانی یەکێتی لە دیمەشق چوار کەس بوون نەک حەوت کەس و لە کۆبونەوەی دامەزراندنی یەکێتی و نوسینی بەیاننامەی دامەزراندن لە چایخانەی تولەتتولەی گەڕەکی ئەبو ڕمانەی دیمەشق مام جەلال و فوئاد مەعسوم و عادل موراد و عەبدولڕەزاق فەیلی ئامادەبوون. فوئاد مەعسوم دەڵێت لە کۆبونەوەی دامەزراندن لە ۲۲ی ٥ی ساڵی ۱۹۷٥ی دیمەشق کە یەکێتی تێدا دامەزراوە هەریەک لە نەوشیروان مستەفا و عومەر شێخ موس و کەمال فوئاد ئامادە نەبوون و ئەوکات لە سوریا نەبوون و دوای ناوی ئەوان وەک دامەزرێنەری یەکێتی زیاد کراوە. سەبارەت بەقۆناغەکانی ژیانی سیاسی یەکێتی فوئاد مەعسوم نهێنی لەسەر دانوستان لەگەڵ ڕژێمی سەدام حسێن لە ساڵی ۱۹٨٤ ئاشکرا دەکات و دەڵێت زۆرینەی سەرکردایەتی یەکێتی بەمام جەلالیشەوە بڕوای بەڕێکەوتن لەگەڵ بەعس نەبووە تەنها نەوشیروان مستەفا و فەرەیدون عەبدولقادر و مولازم عومەر لەگەڵ ڕێککەوتن بوون لەگەڵ سەدام.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color