گرنگ

لەكۆی 150 پاڵاوگەی هەرێمی كوردستان تەنها دوو پاڵاوگەیان یاساین

2024-12-26

 

بەوتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی هونەری لە دەستەی ژینگە لەكۆی 150 پاڵاوگە لە هەرێمی كوردستان، تەنها دوو پاڵاوگەیان یاسایین و ئەوانی دیكە دەبێت دابخرێن. ئازاد نووری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هونەری لە دەستەی ژینگە ڕاگەیاند، لە هەرێمی كوردستان 150 پاڵاوگە بوونیان هەیە لەو ژمارەیە 148 پاڵاوگەیان نایاساین و تەنها دوو پاڵاوگەیان یاساین. ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە هەموو پاڵاوگە نایاساییەكان كە هیچ مەرجێكی ژینگەییان تێدا نییە، دابخرێن، چونكە ئەو پاڵاوگانە پیسكەرێكی سەرەكین بۆ خاك، ئاوی ژێر زەوی و ئاوی سەر زەوی. ئەوەش لەكاتێكدایە كە ناوبەناو پارێزگاری هەولێر ئەوە ڕادەگەیەنێت كە ژمارەیەك پاڵاوگەیان لەهەولێر داخستووە، بەڵام دواتر ئەو پاڵاوگانە بەردەوام دەبن لەكاركردن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color