گرنگ

بانکی رافیدەین 25 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاوڵاتیانی هەرێم؟

2024-12-28

 
بەرپرسێکی بانکی رافیدەین لەبارەی دەنگۆی پێدانی ٢٥ ملیۆن دینار قەرز بە هاوڵاتیانی هەرێم ڕونکردنەوە دەدات.
بەرپرسێکی بانکی رافیدەین، لەبارەی پێدانی ٢٥ ملیۆن دینار قەرز بە فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێم دەڵێت «ئەو زانیارییانە دوورن لە ڕاستییەوە، چونکە بانکی رافیدەین لە هەرێمی کوردستان هیچ لقێکی نییە بۆیە ناتوانین خزمەتگوزارییەکانی بانکەکەمان لەو ناوچەیە دابین بکەین».
بانکی رافیدەین سێ جۆر قەرز بە هاووڵاتییان دەدات. قەرز کانیش بریتین لە قەرزی خانووبەرە، قەرزی پڕۆژە بچووکەکان و پێدانی قەرز بەو کەسانەی کە خاوەن پیشەی تەندرووستین.
بانکی رافیدەین، بانکێکی حکومیی عێراقە و لە ساڵی 1941 دامەزراوە، 174 لقی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق هەیە، بەڵام لە ساڵی 1991ـەوە لە هەرێمی کوردستان هیچ لقێکی نییە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color