لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا حکومەتی هەرێم ٤۷۹ ملیار و ٨۰٦ ملیۆن دیناری وەک داهاتی شەش مانگ ڕادەستی خەزێنەی فیدڕاڵی کردووە. حکومەتی هەرێم بۆ مانگی یەک بڕی ٨۱ ملیار دیناری ڕادەستی بەغدا کردووە و بۆ مانگی شوبات ٨٥ ملیار و ۱۹۹ ملیار دیناری ڕادەست کردوە. بۆ مانگی ئازار ۷۰ ملیار و ۱۳۱ ملیۆن دینار و بۆ مانگی نیسان ۷٤ ملیار و ٤٨٤ ملیۆن دینار ڕادەستی بەغدا کراوە و لەمانگی ئایار ۹۱ملیار و ۱٥۱ ملیۆن دینار و لە مانگی حوزەیران ۷۷ ملیار و ٨٤۱ ملیۆن دینار گەڕێنراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارای عێراق. بەتێکڕا وەزارەتی دارای هەرێم بۆ هەر مانگێک بڕی ٨۰ ملیار دینار بۆ حکومەتی عێراق دەگێڕێتەوە و لەسەر بنەمای خەمڵاندنی داهاتی نانەوتی هەرێم بە ۳۲۰ ملیار دیناری مانگانە و حکومەتی هەرێم دوای لێدەرکردنی ۱٦۰ ملیار دینار وەک خەرجی کارگێڕی حکومەت نیوەی ئەو بڕەی دەمێنێتەوە ڕادەستی حکومەتی ناوەندی دەکات.