گرنگ

هەرێم دەیەوێت داهاتی دوو مانگ بنێرێت و داهاتی چوارمانگ بخرێتە ساڵی داهاتوو

2024-12-29

 



#بوار
حکومەتی هەرێمی کوردستان نیوەی داهاتی نانەوتی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی ڕادەست کردووە و نایەوێت داهاتی شەش مانگی کۆتای ئەمساڵ پێکەوە ڕادەستی بەغدا بکات کە پشکی  خەزێنەی فیدڕاڵی بۆ ئەو شەش مانگە ٤٨۰ ملیار دینارە.

بەپێی زانیاریەکانی بوار، حکومەتی هەرێم دەیەوێت داهاتی هەردوو مانگی تەمووز و ئاب ڕادەست بکات. کە بریتین لە ٨۳ ملیار دیناری مانگی تەمووز و  ۷۷ ملیاری مانگی ئابە.

حکومەتی هەرێم، دەیەوێت پشکی بەغدا لە داهاتی چوار مانگی کۆتای ئەمساڵ پاکتاو نەکات و ڕادەست کردنی داهاتی ئەو چوارمانگە کە نزیکەی ۳۲۰ ملیار دینارە بخاتە ساڵی داهاتوو.

حکومەتی هەرێم لە ناوەڕاستی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ۷۷ ملیار و ٨٤۱ ملیۆن دیناری وەک پشکی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم ڕادەستی حکومەتی عێراق کرد. لەو کاتەوە داهاتی هیچ مانگێکی تری ڕادەستی عێراق نەکردووە و تەنها نزیکەی ۲۰ ڕۆژ ماوە تا حکومەتی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو حسابی ساڵی ۲۰۲٤ تەواو بکات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color