بەڕێوەبەری بەشی راگەیاند لە كارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەدەدات، لە رۆژانی سەری ساڵدا هەمان بڕی پێدانی كارەبای نشتیمانی بەهاووڵاتیان زیاد ناكرێت و بەرنامەی رۆژانی ئاسایی پێدانی كارەبای نیشتیمانیی بە هاووڵاتییان جێبەجێدەكەن كە رۆژانە لەنێوان شەش بۆ حەوت كاتژمێر كارەبا دەدرێت بە هاووڵاتییان. سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەپێی ئەو بڕە بەرهەمەی كارەبا كە لەبەردەستدایە لە ئێستادا رۆژانە شەش بۆ حەوت كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاووڵاتییان. ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژانی سەری ساڵدا هەمان بەرنامەی رۆژانی ئاسایی لە پێدانی كارەبای نیشتیمانیی بە هاووڵاتییان جێبەجێدەكرێت و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان زیاد ناكرێت.