گرنگ

وەزارەتی دارایی عێراق کێشەی نەختینەی هەیە؟

2024-12-29

 

وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەو زانیاریانەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن پێنەدان و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لەم مانگەدا بەهۆی کەمی نەختینەوە بەتەواوی نادروستە و دوورە لە ڕاستیەوە. وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەتەواوی پابەندە بە پڕۆسەی پێدانی موچەی فەرمانبەران و فەرمانگەی ژمێریاری هەڵدەستێت بە پێدان و خەرجکردنی پارەی مووچەی وەزارەت و پارێزگاکان و دەستەو فەرمانگە نەبەستراوەکان بە وەزارەتەکانەوە بۆ مانگی کانوونی یەکەم بەپێی ئەو خشتانەی بۆ هەریەکێکیان دیاری کراوە و بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی خەرجکردنی باجی دارایی بەبێ هیچ دواکەوتن و پچڕانێک. وەزارەتی داوا لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا دەکات وردبینی و وریایی لە گواستنەوەی زانیاریەکانیاندا هەبێت وپێش بڵاوکردنەوەی سەرچاوەی هەواڵەکان پشتڕاست بکەنەوە وهەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە دەرگاکانی کراوەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە. ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارای عێراق دوای ئەوە هات مووچەی بەشێک لەوەزارەتەکانی عێراق لە کاتی خۆی دوا کەوتووەوە و سەرەڕای بڕیاری ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە هاوشێوەی مووچەی چەند وەزارەتێکی عێراق ناردنی پاش بۆ هەرێم دواکەوتووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color