گرنگ

لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٦٣٦ کەسمان بە تۆمەتی تیـ.ـرۆر دەستگیرکردووە

2024-12-30

 


#بوار
عەقید سەلام عبدالخالق بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی) ئاماری چالاکییەکانی دەزگای ئاسایشی لە ئەمساڵدا ڕاگەیاند و بەپێی ڕاگەیاندنەکە ئاسایش ۲٥۷ ئۆپراسیۆن و ۷٤ کێوماڵی بۆ دەستگیرکردن و لەناوبردنی تیـ.ـرۆر ئەنجامداوە و ٦۳٦ کەس بەو تۆمەتە دەستگیرکراون.

ئاسایش لە ئەمساڵدا ۱۲٦ کاری هاوبەشی لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە .
لەسەرەتای ئەمساڵدا هەزار و ۱۹ کەس بەتۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی مادەی هۆشــ.ـ.ـبـ.ـبەر دەستگیڕکراون و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە وهاوکات دەستگیراوە بەسەر سێ تۆن و ۲٤ کیلۆو ٦۰۰ گرام مادەی هۆشــ.ـ.ـبـ.ـبەردا و لەناوبراون.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە سێ هەزار و۲٨۳ سکاڵاو بەدواداچوون هەبووە لەسەر تاوانی ئەلیکترۆنی و لەسەرەتای ساڵەوە  دە هەزار و ۱٥۷ سکاڵای  تایبەت بە تاوانە جۆراو جۆرەکان تۆمار کراوە و ٦۰٦ سکاڵای دادگاکان پشتیان بە سیستەمی کامێراکانی ئاسایش بەستووە.
بەشەکانی ئاسایشی ئابوری پەنجا هەزار و ۹٨۳ سەردان و بەسەرکردنەوەی بازاڕ و کۆگا و دەرمانخانەکانیان ئەنجامداوەو ٦۲۹ تۆن خۆراک و دەرمانی بەسەرچوو و خراپبوو و بێ کوالێتی دەستی بەسەداگیراوە و لەناوبراوە.

دەربارەی ڕووداوەکانی کوشتن و تەقەکردن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایش ڕایگەیاند لەسەرەتای ئەمساڵەوە ۳۲ حاڵەتی خۆکوژی و٦۳ ڕووداوی کوشـ.ـ.ـتن و ۱۷۱ حاڵەتی تەقەکردن تۆمارکراون و ۱٤۲ تۆمەتبار و بازرگانی چەک دەستگیرکراون و دەست بەسەر ٨٨۱ پارچە چەکی بێ مۆڵەت و ۲۲ هەزار و ۳٥٤ فیشەک و پارچە تەقەمەنیدا گیراوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم -سلێمانی سەرپەرشتی ئاسایشی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو قەزای کۆیە دەکات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color