گرنگ

هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕێى ده‌كات له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا بڕیاره‌ له‌سه‌ر ناردنى پاره‌ بدرێت

2024-12-30

 

بوار، تایبه‌ت  به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕێ ده‌كات تاوه‌كو رۆژى سێشه‌ممه‌ ته‌واوكارى مووچه‌ى مانگى 11 و به‌شێك له‌ پاره‌ى موناقه‌له‌ له‌ بودجه‌ بگاته‌ هه‌رێمى كوردستان. بوار زانیویه‌تى، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕێ ده‌كات له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى داهاتوو مووچه‌ى ته‌واوكارى مانگى 11 مووچه‌خۆران و مووچه‌ى مانگى 12 له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ته‌مویل بكرێت، به‌ڵام به‌هۆكارى كێشه‌ى نه‌ختینه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پاره‌داركردنه‌ دوابكه‌وێت. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كێشه‌ى پاره‌ى نه‌ختینه‌ له‌ بانكه‌كان هه‌یه‌ و بۆیه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ترسى پرسى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش دوابكه‌وێت بۆ دواى سه‌رى ساڵ. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، له‌ ئه‌گه‌رى ناردنى هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ لایه‌ن به‌غدا كه‌ له‌ نێوان یه‌ك تریلۆن بۆ یه‌ك تریلۆن و 200 ملیار دیناره‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها ده‌توانێت مووچه‌ى مانگى 11 دابه‌شبكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color