بوار
پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە داواکاری گشتی دەکات لەڕێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکەوە گرێبەستی پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانەکان بە کەرتی تایبەت هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان نییە.
کاوە عەلی، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ فراکسیۆنەکەی رایگەیاند، پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانەکان بە کەرتی تایبەت کە وەزارەتی تەندروستی کردوویەتی پێچەوانەی چەند ماددەیەکی دەستوری عێراق و چەندین فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانە و
نابێت بەهیچ شێوەیەك کۆمپانیا ببەخشرێت لە خیتاب زەمان.
ناوبراو وتی "ئەو کارە بار گرانی زۆر بۆ خەڵک دروست دەکات و نرخەکان زۆر زۆرن، بۆیە لێرەوە داوا له سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەکەین بێتە سەر خەت و لیژنەی لەسەر پێکبهێنرێت تا گرێبەستەکە هەڵوەشێندرێنەوە".