میدیای یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردەوە كە داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی ناگەڕێتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ڕۆژانە بە تانكەر نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە دەكرێت ئەمڕۆ دووشەممە، میدیای یەكێتی لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە بڵاویكردەوە، لەبەهاری ساڵی رابردووەوە داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ وەزارەتەكەیان نەگەڕاوەتەوە ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمساڵ داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی نەگەڕاوەتەوە و هەر كورتهێنانێك لە مووچە هەبووبێت، بە داهاتی ناوخۆ پڕیانكردووەتەوە. ئەوەش لەكاتێكدا كە ڕۆژانە نەوتی هەرێمی كوردستان بە تانكەر لە ڕێی ئێران و توركیاوە هەناردە دەكرێت و داهاتەكەشی دیار نییە.