وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان 594 پرۆژەی رێگەوبان ئەنجامدراوە و زۆرترین گرنگی بە گوندەكان دراوە، جەختیش دەكاتەوە كە لەم كابینەیەدا ئەوەندە كارمانكردووە كە ویژدانمان ئاسودە بكەین. دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رایگەیاند: بەپێی ئەو باردودۆخە قورسەی حكومەتی هەرێمی تیابووە لەرووی ئابووریەوە لەم كابینەیەدا، توانیومانە بەشی ئەوە كار بكەین كە ویژدانم ئاسوودەبێت، بەجۆرێك لەماوەی ئەم چەند ساڵەی كابینەی نۆ دا توانیومانە 594 پرۆژەی رێگەوبان تەواوبكەین كە تێچوویان زیاتر بووە لە یەك ترلیۆن دیناری عێراقی. ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێكی ئەو كارانە بۆ خەڵكی گوندەكان كراوە و رێگەوبانی زیاتر لە 230 گوند قیرتاوكراوە كە لە كابینەكانی پێشتر كاریان بۆ نەكراوە. وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر رێگەی تازەمان درووستكردووە و رێگە سەرەكییەكانیشمان نۆژەنكردووەتەوە، زیاتر لە 300 كیلۆمەتر رێگەی دووساید لە هەموو كوردستان درووستكراوە.