دوای ئەوەی لە دوێنێوە گەنجێكی دانیشتووی سنوری كەلار بەناوی ( عەبدوڵا جەمیل) دیارنەما، بەڵام ئەمڕۆ لە ئەنجامی گەڕانی كەسوكارەكەی بۆیان دەركەوت كە ئەو گەنجە كوژراوە، هاوكات لایەنە پەیوەندیدارەكانیش دووكەسیان لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیركردووە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە كەسوكاری ( عەبدوڵا جەمیل) بە دەزگا ڕاگەیاندنەكان دراوە ئەوە خراوەتەڕوو،لە ئێوارەی دوێنێ یەكشەمە گەنجێك لەشارۆچكەی كەلاردیارنەماوە و دوای سۆراغی لەلایەن كەس وكار و هێزە ئەمنیەكانەوە ، دەركەوت كوژراوە. ئاماژە بەوەشكراوە، گەنجەكە لەلایەن دوو كەسەوە كوژراوە و هەردوو گیان دەستگیركراون و هێزە ئەمنیەكانیش لەبارەی ئەو ڕووداوەوە دەستیان بەلێكۆڵینەووە كردووە. ئەو گەنجەی كە كوژراوە ناوی (عەبدوڵاجەمیل) ەودانیشتووی گەڕەكی جوتیارانی قەزای كەلار، تاقانەی خوشكە و لەدایكبووی ساڵی 2023 و پیشمەی پێشمەرگەیە وچەند ڕۆژێكە چووتە پرۆسەی هاوسەر گیرییەوە.