كچە گەورەی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق ئاماژە بەوەدەكات مەسروبارزانی سەرۆكی حكومەت لەم كابینەیەدا توانی كێشەی هەرە گەورەی كۆیە چارەسەر بكات و ڕێگای سەرەكی كۆیە بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە كە دەیان ساڵە دەستەڵاتدارانی سنورەكە نەك تەنها خۆیان نەكردووە بەخاوەنی بەڵكوو ترساون لەوەی جێبەجێش بكرێت. شیرن فواد مەعسوم، كچی گەورەی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق كە باوكی لە پشكی یەكێتی ئەو پۆستەی پێدرابوو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئەوەی بلاوكردووەتەوە كە سەرۆك وەزیران خەونی دەیان ساڵی كۆییەكان بەدی دەهێنێت، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كابینەی نۆ نەك تەنیا خەونی شۆفێرانی ڕێگەی هەولێر - كۆیەی بەدی هێنا، بگرە كێشەی هەرە گەورە و سەرەكی كۆیە و ڕێگەی چوون بۆ سلێمانی و دۆكان و ڕانییە و قەڵادزێشی چارە كرد. ئاماژەی بەوەشكردووە، كێشەیەك كە دەیان ساڵە هیچ دەسەڵاتێكی ئەو ناوچەیە خۆی نەكردووە بە خاوەنی و ترساوە لێی جێبەجێشی بكا، هاوكات ئەو وێنەكانی ئەمڕۆن لە كاركردنی دوو سایدی هەولێرـ كۆیە، بە دیاریكراوی لە باخچەی گەورە و كونە بەرد و حاجی وسوو كاردەكەن و لەو سێ شوێنە كاركردن تێیدا نەوەستاوە و بەردەوامن. شیرن فواد مەعسوم ئەوەشی نوسیوە، وەك ژنە كۆییەك دەست خۆشی لە مەسرووربارزانی و تیمەكەی دەكەم و بەهیوام لە كاروانی ئارامی و سەقامگیری و ئاوەدانی دەسەڵاتی باڵاتر و بەهێز و بەردەوام بێت.