بوار، تایبەت سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن، راست نین، بە هەموو شێوەیەكیش رەتیكردەوە، هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران دوابخرێت. نووسینگەی راگەیاندنی مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەبەر رۆشنایی ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی هەندێك لە ئاژانس و كەناڵەكانی میدیا باسی دەكەن، سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردن لەعێراق، جەختدەكەینەوە ئەو لێدوانانە راستنین و لێدوانی لەو شێوەیە بە هەموو شێوەیەك رەتدەكەنەوە. ئاماژە بەوەشكراوە، داوای لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكەین، ورد بن و پشت بە لێدوان و راگەیەندراوی فەرمی ببەستن، بۆ زانینی هەڵوێستی فەرمی، چونكە ئەوەی گواستراوەتەوە و قسە و باسی لەسەركراوە لەلایەن هەندێك میدیاوە راست نییە. بڕیارە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەبچێت، پاش ئەوەی بیرۆكەی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەڵوەشێنرایەوە، كە پێشتر لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە بەڵێنی لەبارەوە درابوو.