گرنگ

لەشەوی سەری ساڵ کارەسات ڕوویدا، دوو منداڵ لە سلێمانی سووتان

2025-01-01

 

#بوار شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانی کارەساتێکی دڵتەزێن ڕوویداوەو دوو منداڵی یەک خانەوادە سوتان و یەکێکی دیکەش بریندارە. بەپێی زانیارییەکان، لە شەوی سەری ساڵدا بەهۆی داگیرساندنی مۆم ماڵێک ئاگر دەگرێت و بە هۆیەوە منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان و یەکێکی دیکەی تەمەن شەش ساڵان گیان لە دەست دەدەن. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو خانەوادەیە عەرەبن و خەڵکی شاری بەغدان و لەو کاتەی کارەساتەکە ڕوویداوە باوکیان لە ماڵ نەبووەو دایکی منداڵەکانیش لەو کاتەی ڕووداوەکە ڕویداوە لە نهۆمی یەکەمی خانووەکە خەوتووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color