بوار، تایبەت دەزگای سەرژمێری ئەمریكا بڵاویكردەوە كە ژمارەی دانیشتووانی سەرگۆی زەوی گەیشتووەتە زیاتر لە هەشت ملیار و 92 ملیۆن كەس، هاوكات تەنها لە ساڵی 2024 ژمارەی دانیشتووانی جیهان زیاترلە 71 ملیۆن كەس زیادی كردووە. دەزگای سەرژمێری ئەمەریكا، دوایین ئاماری دانیشتوانی زەوی بڵاوكردەوە و دەڵێت پێشبینی دەكرێت لە یەكەم رۆژی ساڵی 2025 رێژەی دانیشتوان بگاتە هەشت ملیارو 92 ملیۆن و 34 هەزارو 511 كەس، هاوكات ژمارەی دانیشتوانی ئەمەریكا بە تەنها گەیشتووەتە زیاتر لە 241 ملیۆن و 145 هەزار كەس ئاماژە بەوەشكراوە، رێژەی دانیشتوانی زەوی لە ساڵی ٢٠٢٤، بڕی ٪ ٠.٨٩ بەرزبووەتەوە و لە ١٢ مانگی رابردوودا زیاتر لە 71 ملیۆن و 178 هەزار كەس لەدایكبوون، ئەم ئامارە دەریدەخات خێرایی گەشەی دانیشتوان بە رێژەیەكی كەم هێواشبووەتەوە بەراورد بەساڵی 2023 كە تێیدا ژمارەی دانیشتوان 75 ملیۆن كەس زیادیكردبوو. لەو ئامارەدا ئاماژە بە كەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان نەدراوە بەهۆی ڕووداوەكانی گیان لەدەستدان و كوشتن و شەڕی ولاتانی جیهانەوە.