ئێوارەی دوێنێ، ۱ی ۱، کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک تەقە لە هاوڵاتیەک دەکات بەناوی (ن ، ب) و برینداری دەکات. دوای ڕووداوەکە سەرەڕای تۆمارکردنی سکاڵا، کارمەندەکەی کۆماندۆ هەڵدێت و ئامادە نەبووە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک بکات. بریندارەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەوە و باری تەندروستی جێگیرە و لە ئێستادا لەنەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک چارەسەر وەردەگرێت. کارمەندەکەی کۆماندۆ بە ناوی (ب ، ع) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و هەڵهاتووە و سەرچاوەیەک بە بواری ڕاگەیاند کارمەندانی کۆماندۆ داواکراو بن خۆیان ڕادەست ناکەن تا لەڕێگای هێزەکەی خۆیانەوە ڕادەست نەکرێن.