گرنگ

زیاتر لە 580 سزادراو لە چاكسازییەكانی هەرێم سەرقاڵی خوێندنن

2025-01-04

 

بوار، تایبەت
بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ماوەی چەند ساڵێكە لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان دەرفەتی خوێندن بۆ زیندانییان ڕەخسێنراوە، لە ئێستادا زیاتر لە 580 سزادراو لە سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن سەرقاڵی خوێندنن.

ئیحسان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: لە هەموو چاكسازییەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئێستا 587 زیندانی لە قۆناغی سەرەتایی تا ماستەر دەخوێنن، ئەمەش لە پێناو ئاسانكاری و دوانەكەوتنە لە قۆناغەكانی خوێندن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان، لەڕێگەی دابینكردنی هۆڵ و هەماهەنگیكردن لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ دابینكردنی پێداویستی خوێندن و مامۆستا، توانراوە كەشی خوێندن بۆ سزادراوان بڕەخسێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color