گرنگ

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی: زەنگی بەردەوام بوونی گرفتەكانی مووچەی لە ساڵی 2025 لێدا

2025-01-04

 

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بەبێ تەوتین و ڕادەستنەكردنی داهاتی نانەوتی بە بەغداد، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2025 قووڵتر دەبێتەوە. كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاندووە: چارەسەرنەكردنی كێشەی ڕادەستنەكردنی داهاتی نانەوتی و جێبەجێنەكردنی تەوتین، وا دەكەن كێشەی مووچە لەمە قووڵتر بێتەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەكرێت، ئەوا كێشەی دواكەوتنی مووچە لەمساڵیشدا بەردەوام دەبێت و چارەسەر نابێت بڕیاردەرەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وتووە، وەك فراكسیۆنی یەكێتی سوورین لەسەر جێبەجێ كردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتین و بۆ ئەو مەبەستەش ئیمزای 150 پەرلەمانتارانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكانمان رادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران كردووە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color