کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ئەپیکۆر ئاشکرای کرد زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم نزیکبوەتەوە لە ۱٨ ملیار دۆلار . کۆمەڵەی ئەپیکۆر بەهای بەرمیلێک نەوتی بە ۷۰ دۆلار خەمڵاندووە و لە ڕۆژی ۲٥ی ئازاری ۲۰۲۳ تا سەرەتای ئەمساڵ کە دەکاتە زیاتر لە ۲۱ مانگ زیاتر لە ۲٥٥ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە نەکراوە کە بەهاکەی ۱۷ ملیار و ۹۳٥ ملیار دۆلارە. هەرێم ڕۆژانە ٤۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابوور و خوڕمەڵە و شێخان و ئەتروش و سەرسەنگ و تەقتەق و حەسیرە و کۆرمۆر و سارتا و هەولێر و تەقتەق و چیاسورخەوە هەناردە دەکرد و هەر بەرمیلێک بە ۱۰تا ۲۰ دۆلار خوار نرخی برێنت دەفرۆشرا و نیوەی داهاتەکەی بۆ کۆمپانیاکان و نیوەکەی تری بۆ حکومەتی هەرێم دەگەڕایەوە. بەهۆی بڕیارێکی دادگای ژووری ناوبژیوانی پاریس کە سکاڵایەکی عێراقی دژی تورکیا لە بەرژەوەندی بەغدا یەکلای کردەوەو بەهۆیەوە تورکیا ناچار بوو هەناردەی نەوتی هەرێم ڕابگرێت. هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پێویستی بەهەمواری یاسای بودجەی عێراق هەیە تا تێچووی دەرهێنانی نەوتی هەرێم لە یاساکەدا جێگای بکرێتەوەو جارێکی تر هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێبکاتەوە.