ئەمڕۆ ٤ی ۱ هێزێکی سەربە تەحـ.ـریر شـ.ـام دەچنە سەر شوقەکەی مام جەلال لە ناوچەی مەزرەعە ڕاقی شاری دیمەشق و پاش پشکنینی تەواوەتی شوقەکە کیلەکەی دەبەن و دەڕۆن . میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردەوە هێزەکەی تەحـ.ـریر شـ.ـام لە چوارچێوەی گەڕان و پشکنینەکانیان ئەمڕۆ یەکەیەکیان هاتووەتە ئەو باڵەخانەیەی شوقەکەی مام جەلالی تێدایە لە ناوچەی مەزرەعەی ناوەڕاستی دیمەشق و کلیلەکانیان لە پاسەوانی باڵەخانەکە وەرگرتووە و دوای پشکنین ڕۆیشتوون و کلیلەکانیان نەگەڕاندووەتەوە . لە ئێستادا شوقەکە کەسی تێدا ناژی و لە کۆتای حەفتاکانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشوتری عێراقەوە لە دیمەشق کڕدراوە و مام جەلال لەبیرەوەریەکانیدا ئاماژەی پێداوە.