ڕۆژی سێشەممە ۷ی ۱ کۆبونەوەی سێیەمی نێوان شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی ئەنجام دەدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەپێی زانیاریەکانی بوار شاندی پارتی سەردانی یەکێتی دەکات و لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ڕەشنوسێک دەکرێت دەربارەی دەسڵاتی وەزیر و جێگری سەرۆک وەزیران و بەرنامەی حکومەت بۆ چوار ساڵی داهاتوو و گفتوگۆ لەسەر دوو داواکاری یەکێتی دەکرێت کە بریتین لە دەسڵاتی وەزیرەکان و هاوبەشی بڕیاردان لە حکومەتدا دەربارەی پرسە هەستیارەکان. کۆبونەوەی ڕۆژی ۷ی ئەم مانگە دەبێتە سێیەم کۆبونەوەی نێوان هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی و دوا کۆبونەوەیان لە ۱۷ی مانگی ڕابردوو بوو لەپیرمام و شاندی یەکێتی پێکهاتبوون لە قوباد تاڵەبانی و رێواز فایەق ودەرباز کۆسرەت رەسول و د. ئامانج رەحیم و شاندی پارتی بریتی بوون لە هۆشیار زێباری و پشتیوان سادق و دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح .