بوار، تایبەت پشووی سەری ساڵ کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی دواخست بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە ۷ی ۱ کۆبونەوەی سێیەمی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئەنجام بدرێت بەڵام کۆبونەوەکە دواخراوە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی ۱ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو . هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە پشووەکانی سەری ساڵ بووە چونکە بەشێک لە سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی لە دەرەوەی وڵات بوون و بڕیار بووە پێش کۆبوونەوەکە لیژنەی هاوبەشی نێوان هەردوولا ڕەشنوسێک لەسەر پێکهێنانی حکومەت و داواکاریەکانیان ئامادە بکەن و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت بەڵام تا ئێستا لیژنە هاوبەشەکە کۆنەبووەتەوەو دەبێت پێش کۆبونەوەی نێوان هەردوو شاند کۆببنەوەو ڕەشنوسێک ئامادە بکەن. بەپێی زانیاریەکانی بوار لیژنە هاوبەشەکە ڕۆژی سێشەممە لەهەولێر کۆدەبنەوە کە پێکهاتوون لە د.ڕێواز فایەق و شاڵاو شێخ سەڵاح و ئامانج ڕەحیم لە یەکێتی و پشتیوان سادق و دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح لە پارتی .