به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ئه‌و زانیاریانه‌ى كه سه‌باره‌ت به مووچه‌ى مانگى 12 بڵاوبۆته‌وه كه گوایه به‌غدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڕى 264 ملیارى بۆ مووچه‌ى مانگى 12 ناردووه دووره له راستى و بوار به‌دواداچوونى كردووه كه پرسه‌كه به‌م شێوه‌یه. جگه له ناردنى بڕى 441 ملیار دینارى هه‌فته‌ى رابردوو وه‌ك ته‌مویلى مووچه‌ى مانگى 12 هیچ به‌غدا هیچ پڕه پاره‌یه‌كى دیكه‌ى نه‌ناردووه و هه‌رێمیش دواین گوژمه‌ى نێردراو كه 441 ملیار دینار بوو داویه‌تى به كورتهێنانى مووچه‌ى مانگى 11. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى 2024ى عێراق نه‌ماوه و هه‌رێم حساباتى داخراوه و وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئاماده نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌كى دیكه بنێرێت، هه‌ربۆیه به ئه‌گه‌رێكى زۆر زۆر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 12 مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بۆته كارێكى ئه‌سته‌م.