#بوار
توركیا هەوڵێكی بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم دەستپێكردووەو دەیەوێت پارتی و نەوەی نوێ كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم پێكبهێنن.
ئەمرۆ رۆژی سێشەممە، 7ی كانونی دووەم، مەسرور بارزانی بە سەردانێكی فەڕمی گەیشتە توركیاو لە هەمان كات شاسوار عەبدوالواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوە لە كۆبونەوەدا بووە.
بەپێی زانیارییەكان، هەوڵێك هەیە كە هەر یەك لە پارتی و نەوەی نوێ كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم پێكبهێنن و پشكی یەكێتیش لە كابینەی دەیەم بە بەتاڵی جێبهێڵن تا ئەو كاتەی یەكێتی دێتە ناو كابینەی دەیەم.
هەوڵەكانی توركیا لە كاتێكدایە، تیمێكی هاوبەشی پارتی و یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر لە كۆبونەوەدان بۆ ئامادەكردنی رەشنوسێك لەسەر بەرنامەی حكومڕانی داهاتووی پارتی و یەكێتی لە هەرێمی كوردستان.