گرنگ

حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا لەسەر بە قاچاخبردنی نەوتی هەرێم بۆ ئێران هۆشداری توند بە بەرپرسانی به‌غداو هه‌رێم دەدات

2025-01-07

 

حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا هۆشداریداوه‌ به‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غداو كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت كه‌ له‌مه‌ودوا هه‌موو ئاڵوگۆڕێكى بازرگانى به‌ نه‌وت و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانى له‌ رێگه‌ى سنووره‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران ڕابگرن. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌ رێگه‌ى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى وڵاته‌كه‌ى به‌ فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غداو سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانى بوارى نه‌وت و گواستنه‌وه‌ى نەوت و بەرهەمە نەوتییەكانی ئاگاداركردۆته‌وه‌ هه‌موو جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌ رێگه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌ به‌ نه‌وت به‌رهه‌مه‌كانى قه‌ده‌غه‌یه‌ ئه‌مه‌ش گرفتى بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیا دروست ده‌كات. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى نه‌وت كه‌ ئه‌مه‌ریكا رێگه‌نادات له‌ رێگه‌ى ئێرانه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكرێت بریتین نەوت و بەرهەمەکانی به‌نزین و غازى شل و نه‌وتى سپى و رۆنى چه‌وركه‌ و رۆنى سووته‌مه‌نى قورس (فیول) و قیڕ و پترۆ کیمیایی و چەندین پێکهاتەی کیمیایی كه‌ پێکهاتەکەی بەپێی سەرچاوەی نەوتی خاو و پرۆسەی پاڵاوتنی بەکارهێنراو دەگۆڕێت. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانى بوارى گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى نه‌وت ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ و به‌ ئاگادارى به‌غداو هه‌رێم له‌ ژێرچاودێریداده‌بن. بوار زانیویه‌تى، حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌موارى یاساى بودجه‌ى عێراق له ‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو تایبه‌ت به‌ تێچووى ده‌رهێنانى نه‌وتى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانى عێراق هه‌موار بكرێته‌وه‌. به‌مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له‌ به‌ قاچاخبردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم و دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color