گرنگ

هێزەكانی کۆماندۆی یەكێتی، دەکرێنە فیرقەیەکی سەربەخۆو دەخرێنە سەر فەرماندەی دەڤەرەكان

2025-01-07

 

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هێزەكانی كۆماندۆ دەكاتە فیرقەیەكی سەربەخۆ و دەیانخاتە سەر فەرماندەی دەڤەرەكان كە بڕیارە وەزارەتی پێشمەرگە دروستی بكات. بەپێی زانیارییەكانی بوار، لە چوارچێوەی پلانی یەکخستنەوەی هێرەکانی ۷۰ و ٨۰ و ڕێکخستنەوەیان لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە. هەموو هێزەکانی ۷۰ و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و گەرمیان و هێزەکانی کۆماندۆ دەکرێنە چەند فیرقەیەک و دواتر سێ تا چوار فیرقە دەکرێنە فەیلەقێک. دوو تا سێ فەیلەقیش دروست دەکرێت و دەخرێتە ژێر فەرماندەییەک بەناوی فەرماندەی دەڤەر. بەپێی زانیارییەكان، سەرجەم هێزەکانی کۆماندۆ کە ئێستا فەرماندەییەکی سەر بە یەکەی ۷۰ی یەکێتین، دەکرێنە فیرقەیەک. لەهەمان كات نزیکەی چوار هەزار و ٥۰۰ پێشمەرگەی گەنج لە هێزەکانی ۷۰ میلاکیان دەگوازرێتەوە بۆ سەر فەرماندەی کۆماندۆ و مەشقیان پێ دەکرێت تا بتوانرێت لە هەموو هێزەکانی کۆماندۆ فیرقەیەک دروست بکرێت. کە پێک دێت لە چەند لیوایەک و هێزەکانی کۆماندۆ دەبنە فیرقەیەک لەسەر فەرماندەی دەڤەری ناوچەی سلێمانی و کەرکوک کە لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتیدا دەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color