بوار، تایبەت پەرلەمانتارێكی كورد بە خستنەڕووی بەڵگەیەك ئاماژە بەوەدەكات كە بەغدا پارەی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە بەڵام حكومەتی هەرێم پارەكە دابەشناكات و شاردوویەتییەوە. سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری بڵاویكردەوە كە بەغدا پارەی موچەی مانگی ١٢ ی بەفەرمی ناردووە, بە دوو گوژمە 441 ملیارو 493 ملیۆن دیناری موچەی مانگی ١٢ ی ناردووە. ئەوەشی نوسیوە، ئەوەش بەڵگەكانی، كوا پارەی موچەی مانگی 12 بۆ لەخەڵكتان شاردۆتەوە؟