گرنگ

بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەتی قوباد تاڵەبانی، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی تەنیا پێنج ملیار بووە

2025-01-10

 

 بوار، تایبەت ماڵپەڕی شەفافیەت بلاویكردەوە كە داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 4-1-2025 تا 10-1-2025، بڕی پێنج ملیار و 734 ملیۆن و 282 هەزار و 540 دینار بووە. ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە كە داهاتی یەك هەفتەی ڕابردوو برتی بووە لە بڕی پێنج ملیار و 734 ملیۆن و 282 هەزار و 540 دینار. ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو بڕەپارەیەش لە 83%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 17% ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە، ئەوەش داهاتی یەكەم هەفتەی ساڵی نوێی 2025 ە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color