گرنگ

قەرزێكی 60 ملیۆن دیناری دەدەرێتە ئەو هاووڵاتیانەی یەكەی نیشتەجێبوون دروستدەكەن

2025-01-11

 

وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق ئاماژە بەودەكات بەمەبەستی هاوكاریكردنی هاووڵاتیان لە بونیادنانی یەكەی نیشتەجیبوون، بۆ ئەمساڵ بڕی 950 ملیار دینار بۆ قەرزی نیشتەجێبوون تەرخانكراوە و هەر هاووڵاتییەك دەتوانێت بڕی 60 ملیۆن دینار وەك قەرز وەربگرێت. نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە: بۆ ئەمساڵ ڕەزامەندی دەربڕاوە بۆ دابینكردنی بڕی 950 ملیار دینار تەرخانكراوە بۆ قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون لە ساڵی 2025دا، هاوكات ئەو بڕە پارەیەی كە سندوقەكە كارەكانی پێدەكات، جێگیرە و لەنێو قەرز وەرگرەكاندا دەسوڕێتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی قەرزەكە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر و بەپێی موچەی بنەڕەتی، موچەی كەفیل یان ئەوەی لەلایەن خودی هاووڵاتییەوە داوای دەكرێت، دەگۆڕێت و زۆرترین بڕی قەرزەكە 60 ملیۆن دینارە. ئەوەش لە كاتێكدایە كە چەندین ساڵە هاوولاتیانی هەرێمی كوردستان بێبەش بوون لە پێدانی قەرزی لەو جۆرە بەهاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color