وابڕیاره رۆژى شه‌ممه مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى له دواى سه‌رى ساڵى نوێ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له باره‌ى پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامبدات ره‌شنووسى رێككه‌وتنێك له‌و باره‌یه‌وه تاوتوێ بكات. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى وابڕیاره رۆژى شه‌ممه، 11ى 1ى 2024 به‌ڕێوه‌بچێت دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى پارتى و یه‌كێتیى له‌سه‌ر پرسى ره‌شنووسى رێككه‌وتنى پارتى و یه‌كێتیى له‌باره‌ى سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى حكومڕانى له كابینه‌ى ده‌یه‌م تاوتوێ ده‌كرێت و سه‌ره‌نجى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى له‌وباره‌یه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، له‌پاڵ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ی تایبه‌ت به پرسى ناوخۆى حزب و دواین گۆڕانكارییه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كرێت.