دواى پشكنینى تاقیگه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پشكنینى كاڵا و خۆراكیشى به كه‌رتى تایبه‌تدا
كۆمپانیای نیو ستانده‌ر پشكینى تاقیگه‌یى بۆ ماوه‌ى ده ساڵ له حكومه‌ت وه‌رگرت
بوار، تایبه‌ت
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دواى پێدانى پشكنینى تاقیگه‌ى نه‌خۆرشخانه حكومییه‌كان به كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌مجاره پشكنینى خۆراك و كاڵا‌و به‌رهه‌مى كارگه‌كانى له پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و زاخۆ و ئه‌م كاڵا‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه له پارێزگانى دیكه‌ى تر‌ى خوارووى عێراقیدا به كۆمپانیایه‌كى دیكه‌ى تایبه‌ت كه سه‌ر به‌هه‌مان گروپى كۆمپانیایه.
هێشتا مشت و مڕ و گفتووگۆ و ره‌خنه‌كان له‌سه‌ر پێدانى پشكنینى تاقیگه‌یى نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به كه‌رتى تایبه‌ت له راگه‌یاندن كۆتایى پێنه‌هاتبوو كه‌چى ئه‌مجاره وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پشكنینى خۆراك و كاڵاشى بۆ ماوه‌ى ده ساڵ به‌خشى به كه‌رتى تایبه‌ت.
به‌پێى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ده‌ست بوار كه‌وتووه دواى به دواى فه‌رمانێكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، وه‌زیرى ته‌ندروستى به گرێبه‌ستى ژماره( 7) له رێككه‌وتى 17ى 10ى 2024 گریبه‌ستێكى دیكه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ( نیو ستانده‌ر) بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ بۆ پشكنینى كاڵا‌و خۆراك و به‌رهه‌مى كارگه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و زاخۆ و شاره‌كانى دیكه عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى كه‌رتى تایبه‌ت واژوو كرد.
گرێبه‌سته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و كۆمپانیاى نیو ستانده‌ر له 43 خاڵ پێكدێت ئه‌و كه‌سه‌ى وه‌ك بریكارى رێپێدراوى كۆمپانیاكه واژووى گرێبه‌سته‌كه‌ى كردووه هه‌مان ئه‌و كه‌سه رێپێدراوه‌یه، كه واژووى له‌سه‌ر گرێبه‌ستى پشكنینى تاقیگه‌كانى نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان به ناوى كۆمپانیاى بیدكۆ كردووه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت پێدانى پشكنینى تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان و پشكینى خۆراك و كاڵا دراوه سه‌ر به‌هه‌مان گروپى كۆمپانیا كه ئه‌ویش ( نۆرت لایت گروپه).
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ئه‌و پشكنینه‌ى خۆراك و كاڵا كه وه‌زیرى ته‌ندروستى داویه‌تى به كه‌رتى تایبه‌ت پێشتر له لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تى خۆپارێزى ته‌ندروستى پارێزگاكان به‌رێوه‌ده‌برا، به‌ڵام بۆ له‌مه‌ودوا كارمه‌ندانى كه‌رتى ته‌ندروستى ته‌نها نموونه‌ى كاڵا‌و خۆراكه‌كه وه‌رده‌گرن و ده‌یده‌ن به كۆمپانیاكه و ناتوانن بچنه نێو تاقیگه‌كانى ئه‌و كۆمپانییه و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش مانگانه ته‌نها داتا و زانیارى پێده‌گات.
به‌پێى ناوه‌ڕۆكى گرێبه‌سته‌كه، سه‌دا 70ى داهاتى پڕۆژه‌كه ده‌درێت به كۆمپانیاى نیو ستانده‌ر و سه‌دا 30ى داهاته‌كه‌ش ده‌درێت به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.
به‌پێى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كراوه، كۆمپانیاكه پشكنینى بایۆلۆجى به‌شێوازى ئاسایى و به‌كتریۆلۆجى له‌گه‌ڵ پشكنینى كیمیایى و فیزیایى بۆ خۆراك و كاڵا‌و به‌رهه‌مه‌كان ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ر نرخى هه‌رپشكنینێكیش نرخێكى نوێ دیاریكراوه و ژماره‌ى پشكنینه‌كان زیاتر له 22 جۆر پشكنینه‌و نرخى هه‌ر پشكنینێك له نێوان 5 هه‌زار بۆ 20 هه‌زار دیناره.
به‌پێى یاساى ته‌ندروستى گشتیى ژماره ( 89) ساڵى 1981 له مادده‌ى 28 بڕگه‌ى یه‌كه‌م تاقیگه‌كانى ته‌ندروستى گشتییى به‌رپرسن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پشكنین بۆ هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ى ده‌درین به هاووڵاتى له خواردن و خواردنه‌وه و گیراوه پزیشكى و ده‌رمان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر شیاویان بۆ به‌كارهێنانى مرۆیى.
هه‌ربه‌پێى مادده‌ى 28ى ئه‌و یاسایه، تاقیگه‌ى ته‌ندروستى گشتیى كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه به‌رپرسه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پشكنینى بایۆلۆجى و كیمیاوى و فیزیاوى له‌سه‌ر مادده‌ى خۆراكى و ئاو و خوارده‌نه‌وه و هه‌روه‌ها ده‌رمان و گیراوه‌ى پزیشكى و مادده‌ى جوانكارى.
هه‌ربه‌پێى مادده‌ى 30 یاساكه، ئه‌نجامدانى پشكنینى تاقیگه‌یى ته‌ندروستى گشتیى كارى پێده‌كرێت و له‌كاتى په‌ڵپ گرتن ده‌كرێت تاقیگه‌ى ناوه‌ندى بۆ ته‌ندروستى گشتیى ئه‌و پشكنینه ئه‌نجامبدات له‌وكاته‌دا ئه‌نجامه‌كه یه‌كلایكه‌ره‌وه‌یه.
به‌پێى ئه‌و مادده یاسایانه بێت پشكنینى مادده خۆراكییه‌كان ته‌نها له ئه‌ستۆى كه‌رتى گشتییه نه‌ك تایبه‌ت.