بوار، تایبەت سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئاماژە بەودەكات پشتگیری لە سەرۆكی حكومەت دەكەین لەبارەی ئەو هەڵوێستانەی كە بەرامبەر بە غدا نواندوویەتی، جەختیش دەكاتەوە من لەگەڵ ئەوەم لە بەغدا بكشێینەوە چونكە عێراق كار بۆ كورد ناكات. محەممەد حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە: ئەو بڕیارانەی لە كۆبوونەوە نائاساییەكەی ئەنجوومەنی وەزیران دەركرا، سێیان لەبارەی مووچە و بودجەیە، یەكێكیان باسی كشانەوە دەكات، من لەگەڵ كشانەوەم لە بەغدا، چونكە دڵنیام بەغدا كار بۆ كورد ناكات، ڕەنگە فشاریان لەسەربێت و هەندێك كار بكەن، بەڵام دیسان دەچنەوە سەر ئەقڵە كۆنەكەی پێشتر. ئاماژەی بەوەشكردووە،دوای ئەو گۆڕانكاریانەی لە سووریا ڕوویاندا، ئێستا پێموایە كورد لە سووریا و توركیا و عێراق بەهێزە، بەپێچەوانەوە بەرامبەرەكانی لاوازن، بەنموونە حكومەتی عێراق وەكو دوو هەفتە پێش ئێستا بەهێز نییە و لاوازە. سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئەوەشی وتووە، چەندین ساڵە مافی خەڵكی كوردستان و نەوەتەوەییمان لە بودجە و مووچەدا كۆكردووەتەوە، دادگا لە جیاتی پەرلەمان و حكومەت بڕیار دەدات، دەبێت ئەمە ڕابگیرێت و پێیان بڵێن، ئەم بڕیارانە ئیشی پەرلەمانە نەك دادگا، بۆیە وەك حیزبی سۆسیالیست پشتگیریی لە هەڵوێستی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین.