#بوار وەزارەتی پێشمەرگە، دوای دروستکردنی دوو فیرقە ئێستا سەرقاڵی دامەزراندنی چوار فیرقەی ترە و کارەکانی هەندێک لەو فیرقانە تەواو بوو، کە ۲٤ لیوای پێشمەرگە لەخۆ دەگرێت و بڕیارە لە ئایندەدا هەرسێ فیرقە بکرێن بە فەیلەقێک. ئەو شەش فیرقەیەی دروست دەکرێن ناوچەکانی تەماسی نێوان هەرێم و حکومەتی عێراق دەبێتە شوێنی ئەرکیان و فیرقەی یەک سنوری نێوان هەولێر و کەرکوک تا مەخمور و فیرقەی دوو بەشێک لە چەمچەماڵ و سنوری کەرکوک لە خۆ دەگرێت. فیرقەی سێ لە هەولێر تا موسڵ و فیرقەی چوار لە سەنگاو تا دووز و کفری دەبێت و فیرقەی پێنج سنوری نێوان دهۆک و نەینەوا و فیرقەی شەش گەرمیان و خانەقین لە خۆ دەگرێت. فیرقە ژمارە تاکەکان یەک و سێ و پێنج فیرقەکانی سنوری پارتین و لە ئایندەدا دەبنە فەیلەقێک و فیرقە ژمارە جووتەکان دوو و چوار و شەش لەسنوری یەکێتین دەبنە فەیلەقێک. هەر فیرقەیەک لە چوار لیوا پێک دێن و ژمارەی هێزە چەکدارەکانیان نزیکەی دە هەزار کەس دەبێت و نزیکەی پەنجا تا شەست هەزار پێشمەرگە لەو شەش فیرقەیە ڕێک دەخرێن.