دوای کۆبونەوەی دوێنی ۱۱ی ۱‌ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەێم لەگەڵ نوێنەران و وەزیرانی کورد لە عێراق کەلە هەولێر سازکرا بڕیاردراوە شاندێکی هاوبەشی یەکێتی و پارتی پەیام و بڕیارەکانی کۆبونەوەکە بگەیەنێتە مەحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق. بەپێی زانیاریەکانی بوار شاندە هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی پێک دێت لە شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خالید شوانی وەزیری داد و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەو هەڵۆ عەسکەری وەزیری ژینگەی عێراق و چوار بڕیاری کۆبونەوەکەی هەولێر دەگەیەننە سەرۆک وەزیرانی عێراق . له كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا چوار بڕیار سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا درا کە بریتین لە گرەنتی کردنی مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2025 و له ساڵى 2025 جگه له پاره‌ى مووچه، بودجه‌ى مانگانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاساى بودجه بنێردرێت و له هه‌مواركردنه‌وه‌ى مادده‌و بڕگه‌كانى یاساى بودجه‌ى عێراق ڕه‌چاوى بۆچوونى هه‌رێمى كوردستان بكرێت. له حاڵه‌تى جێبه‌جێنه‌كردنى ئه‌و مه‌رجانه ئه‌وا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بژارده‌ى كشانه‌وه‌ى له پڕۆسه‌ى سیاسى عێراق به‌كارده‌هێنێت.