وتەبێژی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، تائێستا لەگەڵ پارتی باسمان لە وردەكاری دابەشكردنی پۆستەكانمان نەكدرووە، ئەوەش دەخاتەڕوو كە لێكتێگەیشتنی باش هەیە لە نێوان یەكێتی و پارتی و لە ئایندەیەكی نزیكدا لەگەڵ پارتی كۆدەبنەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە میدیای حیزبەكەی راگەیاندووە: لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ شاندی پارتی تا ئێستا باسی دابەشكردنی پۆستەكان نەكراوە، بەڵام لە ئایندەیەكی نزیكدا دووبارە لەگەڵ پارتیدا كۆدەبنەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، لێكتێگەیشتنی باش هەیە لە نێوان یەكێتی و پارتی و لە ئایندەیەكی نزیكدا لەگەڵ شاندی پارتی كۆدەبینەوە و باس لە چۆنییەتی بەشداری یەكێتی و دابەشكردنی پۆستەكانیش دەكرێت. لەگەڵ ئەوەی وتەبێژەكەی یەكێتی وادەی كۆبوونەوەی شاندی حزبەكەی لەگەڵ شاندی پارتی دیارینەكردووەە بەڵام تا ئێستا چوار جار ئەو دوو لایەنە كۆبوونەوەیان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئەنجامداوە و نەیانتوانیوە بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی لەبارەی دابەشكردنی پۆستەكان.