گرنگ

میدیای یەكێتی: كشانەوە لە بەغدا لەدەستەڵاتی حكومەتی هەرێم نییە و باسی كشانەوەش نەكراوە

2025-01-13

 

لەگەڵ ئەوەی وتەبێژی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی پارتی لە دەزگا ڕاگەیاندنەكانەوە باسیان لەوەكردووە كە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كشانەوە لە بەغدا یەكێك بووە لە ئەگەرەكان، بەڵام میدیای یەكێتی ئەوە ڕەتدەكاتەوە لە كۆبوونەوەكە باس لە كشانەوە كرابێت لە بەغدا. سەرچاوەیەك بە میدیای یەكێتی راگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكانی ئەم دواییانەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی كشانەوەی وەزیرە كوردەكان لە حكومەتی فیدراڵی نەكراوە و تەنیا گوتراوە پێویستە هەڵوێستی توندمان هەبێت، هاوكات نە لە كۆبوونەوەی ئاسایی چوارشەممەی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی كشانەوەی كورد كراوە لە حكومەتی عێراق و نە لەكۆبوونەوەی نائاساییش لە رۆژی شەممە. ئاماژە بەوەشكراوە، (مەسرور بارزانی)،سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و(شاخەوان عەبدوڵا)جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تەنیا وتویانە پێویستە هەڵوێستی توندمان بەرامبەر بەغداد هەبێت، ئەگەرنا باسی كشانەوە نەكراوە. میدیای یەكێتی ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بڕیاری كشانەوە لەبەغدادەوە بڕیارێكی سیاسییە و پێویستی بەبڕیاری حیزبە كوردستانییەكانە و ئەو بڕیارە لە دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نییە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color