پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمەریکی بڵاوی کردەوە بەم زووانە مەزڵوم کۆبانی سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە . مۆنیتۆر بڵاوی کردووەتەوە سەردانەکە بە ئاگاداری ئەمەریکیەکانەو بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی نوێی سوریا و ڕۆڵی هەرێم و بارزانی لە گۆڕانکاریەکانی پەیوەست بەڕۆژئاوای کوردستان. مۆنیتۆر ئاشکرای کردووە کۆبونەوەی نێوان بارزانی و مەزڵوم عەبدی لە بارەگای بارزانی لەسەری ڕەش دەبێت و بەرنامەی سەردانەکە لە کاتی سەردانی حەمید دەربەندی نوێنەری بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دانراوە کە دووشەمەی ئەم هەفتەیە لە شاری حەسەکە چاوی بە مەزڵوم کۆبانی کەوت