نوێنەرانی كورد لە شاری بەغدا بێ هیوا دەبن لەوەی بتوانن كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەن و پێشییان وایە هیچ بەدیلێكییان نییە بۆ كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا، وه‌زیره‌كانی كورد له كابینه‌كه‌ى سوودانى پێیانوابووه ناتوانرێت له ئێستادا هیچ هه‌نگاوێك له به‌رامبه‌ر به‌غدا بگرنه به‌ر. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه، 11ى 1ى 2024 كه له نێوان ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى كورد له ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و په‌رله‌مانتارانى كورد له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو له‌سه‌ر پرسى كێشه داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، نوێنه‌رانى كورد به راشكاوى بێهیوابوون لە چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له ساڵى 2025. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا وه‌زیره كورده‌كانى كابینه‌كه‌ى سوودانى پێیانوابووه كه سیسته‌مى حكومڕانى له عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایى په‌یوه‌ندى سیاسى و سه‌فه‌قات به‌ڕێوه‌ده‌چێت و حكومه‌تى عێراق نه‌بۆته حكومه‌تێكى دامه‌زراوه‌یى. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، نوێنه‌رانى كورد بژارده‌ى كشانه‌وه‌یان له حكومه‌تى عێراقى به چاره‌سه‌ر و به‌دیل دانه‌ناوه‌و پێیانوابووه ناردنى پشكى هه‌رێم له به‌غداوه له‌وه زیاتر نابێت.