گرنگ

کۆبونەوەکەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی، لەسەر داواکاری بافڵ تاڵەبانی نەبووە

2025-01-16

 

کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵوم عەبدی سەرۆکی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیوەندی بە پێشنیاری سەرۆکی یەکێتییەوە نەبووە. میدیای فەڕمی و نافەڕمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەوەیان بڵاوکردەوە کە کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی لەسەر داواکاری بافڵ تاڵەبانی بووە. بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ بوار، ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوەو ڕایگەیاند کە کۆبونەوەی هەر یەک لە مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی هیچ پەیوەندی بە بافڵ تاڵەبانییەوە نەبووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color