گرنگ

بەڕێگایەكی جیاواز داوا لە فەرمانبەرانی سلێمانی دەكرێت بێنە ناو پرۆژەی (هەژماری من)

2025-01-21

 
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ڕێگەیەكی نوێی خۆتۆماركردن لە پرۆژەی "هەژماری من" دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی و بەپێی رێگاكەش، فەرمانبەران دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لە پرۆژەكە خۆیان تۆماربكەن
ئەمڕۆ سێ‌ شەممە پرۆژەی هەژماری من بلاویكردەوە كە بە مەبەستی تۆماركردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من، لەمەودوا فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەڕێگای پڕكردنەوەی فۆڕمێكی ئۆنڵاین خۆیان تۆماربكەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانكی
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم بژاردە نوێیە بەشێكە لە هەوڵەكانی هەژماری من بۆ ئاسانكاری لە تۆماركردنی فەرمانبەران تاوەكو بتوانن بەشێوەیەكی ئاسان و بەبێ سەردانیكیردنی بنكەكانی تۆمار خۆیان تۆماربكەن و سەنتەرەكە لە كاتژمێر 8:00 بەیانی تاوەكو 9:00 شەو بەردەستە
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color