وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای هاڵیبەرتۆنی ئەمەریکی گرێبەستێکیان واژۆ کرد بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە پارێزگای بەسرە.
کۆمپانیای هاڵیبەرتۆن تا کۆتایی ساڵی ۲۰۲۲، وەکو کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری و دابینکردنی کەرەستە بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان کاری دەکرد. لە دوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق دژی کەرتی نەوتی هەرێم لە ژێر فشاری بەغدا کشایەوە.
بەپێی گرێبەستی نێوان بەغداو کۆمپانیای هاڵیبەرتۆنی ئەمەریکی بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەنرێتە ۳۰۰ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە کێڵگەی نەهر بن عومەری بەسرەو ئاستی بەرهەم هێنانی غاز دەبێتە ۳۰۰ ملیۆن پێ سێجا غاز لە ڕۆژێکدا.
لە ساڵی ۲۰۲۲، هەر چوار کۆمپانیای بەیکەر هیوز و شلمەبەرگێر و هاڵیبەرتۆن و وێزەرفۆردی ئەمەریکی لە ژێر فشاری بەغدا لە کەرتی نەوتی هەرێم کشانەوە.